بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ شەممە، بە هاوكاری لیژنە ئەمنیەكان كۆنگرەیەكی ئەمنی فراوانی بە ئامادەبوونی عوسمان غانمی سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەكان رێكخست. لە سەرەتای كۆنگرەكەدا فەریق عەبدولهادی تەوفیق سەرۆكی لیژنەی ئەمنی رۆشنایی خستە سەر گرنگی كۆنگرەكە و خاڵ خستە سەر پیتەكان لەو بوارانەی كە پەیوەندییان بەكاری لیژنەی ئەمنی و رۆڵیان لە پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردندا هەیە. لای خۆیەوە دكتۆر ریاز بەدران سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژاردن رایگەیاند: "گرنگی كۆنگرەكە ئەوەیە پلانێك بۆ پاراستنی هەڵبژاردن و ئەمن و ئاسایشی دەنگدەران دابنرێت"، رۆشناییشی خستە سەر "گرنگی هەماهەنگی نێوان لیژنەی باڵای ئەمنی و وەزارەتە ئەمنییەكان، جەختیشیكردەوە لەسەر دارشتنی پلانێك بۆ پاراستنی پرۆسەكە".