بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" خالید شوانی" وەزیری داد ، ڕێنماییدا لە بەدواداچوون بۆ بوونی هەر گرفت و کەم تەرخەمیەک لە زیندانی ناوەندیی تاجیدا هەبێت .
وەزارەت، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوەیەتی، تیایدا هاتووە :- دوای بڵاو بونەوەی چەندین هەواڵ و دەنگۆ لە سۆشیال میدیا لەبارەی بونی کەم و کوری لە زیندانی ناوەندیی تاجی"خالد شوانی"وەزیری داد ، بە سەردانێکی لەناکاوی گەیشتە ناوەندی زیندانیەکە و بەدواداچوونێکی مەیدانی کرد تاوەکو پرسەکە لەناو زیندان بۆ روونبێتەوە .
وەزارەتی داد لەدرێژەی بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد:- دوای ئەوەی وەزیر لەنزیکەوە بەدواداچونی لەسەر ئەو بابەتەکرد ، دەرکەوت کە پەمپی ئاو کێشان لەکارکەوتووە، و بە پشتبەستن بە ڕێنمایی وەزیر، دەستبەجێ گرفتەکە چارەسەر کرا، وهەروەک ڕێنمایی درا بە دابینکردنی پەمپی یەدەگ و هەموو پێداویستییەکان لەم ڕووەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کێشەی هاوشێوە ڕوونەدات.
بەگوێرەی بەیاننامەکە شوانی ڕێنمایی دا:- بەردەوامبوونی هەڵمەتی رشاندن و تەعقیمکردن،و پابەندبوون بە ڕێنماییەکان بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی زیندانییەکان لە زیندانەکاندان ئەویش بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە :- وەزارەت هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بەرامبەر بەو کەسانەی کە کەمتەرخەمن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی.