وەزارەتی کار موچەی (237)هەزار سودمەندبوی تازە خەرجدەکات

ناوخۆ
  • 25-06-2023, 17:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی مووچەی زیاتر لە (237) هەزار سوودمەندی نوێ لە بەغدا و پارێزگاکان بۆ مانگی حوزەیران ڕاگەیاند.
    "زکری عەبدولڕەحیم " سەرۆکی دەستەی چاودێری خاوەن پێداویستی تایبەتیەکان لە وەزارەت، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-دەستەکە ڕێکاری تەکنیکی و کارگێڕی و داراییەکانی تەواوکردووە بۆ زیاتر لە (237) هەزار سودمەندبوو ، کە کۆی گشتی پارەکە (40) ملیارو و (478) ملیۆن دینار بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ.
    ئاماژەی بەوەشکرد:-ئەو سودمەندبوانەی کە لەدوای سێزدەی حوزەیرانەوە ماستەرکارتیان بۆ دەرچووە، لە مانگی تەمموزی داهاتوو و بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەریەک مووچەکانیان پێدەدرێت ، داواش لە سودمەندانبوان لەهەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەکات سەردانی نوسینگەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن لەبانکەکانی (ڕافیدین و ڕەشید و ئاشور) بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، و ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن بانکەکانەوە.