بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە، بانکی ڕافیدەین کاتی دابەشکردنی مووچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی مانگی تەمموزی ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- دابەشکردنی مووچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ مانگی تەمموز دەستیپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد:- دەبەشکردنە لەڕێگەی ئامێری ئەلیکترۆنی پارەدانەوەیە، بۆیە هەر هاوڵاتییەک موچە دەیگرێتەوە دەتوانێت مووچەکەی وەربگرێت کە لە بەغدا و پارێزگاکان بەسەردانی لەقەکانی تۆڕ یان سەردانی نوسینگەی پارەدانی ئەلیکترۆنی بکەن،کەلەسەرجەم شارو شارۆچکەکان هەیە .