سەرۆك وەزیران رێنمای وەزارەتی كارەبا دەكات بۆ بەردەوامبوون لە كاركردن ودوو هێندەكردنی هەوڵەكانی بۆ هاوینی ئەمساڵ

سیاسی
  • 25-06-2023, 16:22
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی كارەبای ئاڕاستەی وەزارەتی كارەبای كرد بۆ بەردەوامبوون لە كاركردن و دوو هێندەكردنی هەوڵەكانی لە ماوەی هاوینی ئێستادا، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە تیمەكانی چاككردنەوە كۆبكرێنەوە بۆ ئەوەی 24 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا كاربكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كەموكوڕیانەی كە لە محاویلەی كارەبادا ڕوودەدەن .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەت لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەستبەكاربوونی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فەرمانگەی تەلەفزیۆنی لە باڵەخانەی وەزارەتی كارەبا، قۆناغی یەكەم لە پڕۆژەكان بۆ پەرەپێدان و بەرزكردنەوەی كارایی یەكەكانی غازی كارپێكردن، بە كارپێكردنی 40 سیستەمێك بۆ ساردكردنەوەی هەوای چوونە ناو یەكەكانی بەرهەمهێنانی غاز لە هەشت وێستگەی كارەبا لە بەغدا و پارێزگاكان، ئاماژەی بەوەشكرد كە یەكەكان بەپێی گرێبەستەكان ئامادەكراون كە لەگەڵ كۆمپانیای ئەڵمانی سیمێنز و جێبەجێكردنی لەلایەن كۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا / ناوچەی ناوەڕاست ئەنجامدراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سیستەمی ساردكردنەوەی هەوای هاتنە ژوورەوەی تۆرباینەكان بەشدار دەبێت لە قەرەبووكردنەوەی لەدەستدانی وزەی كارەبایی لە یەكەكانەوە لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، هەروەها قەرەبووی توانای لەدەستدانی 797 مێگاوات دەكاتەوە كە زیادكراوە بۆ بەرهەمهێنان و ئاماژەی بەوەشكرد كە : سەرۆك وەزیران كورتەیەك لە وردەكارییەكانی كارەكە و بڕی وزەی كارەبا ئامادەكراو بۆ پارێزگاكان.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی كادیر و ستافی وەزارەتەكەی كرد كە لە ماوەیەكی پێوانەییدا سیستەمەكانیان تەواوكرد، ئاڕاستەی بەردەوامبوون لە كاركردن و دوو هێندەكردنی هەوڵەكان لە وەرزی هاوینی ئێستادا، هەروەها بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما.
    هەروەها سەرۆكی حكومەت ڕێنمایی وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كرد كە دەسەڵاتی پێویست بە بەرپرسانی بەشەكان بدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم سیستەمی كارەبا بە زووترین كات، جەختیشی كردەوە تیمەكانی چاككردنەوە كۆدەكرێنەوە بۆ ئەوەی 24 كاتژمێر كاربكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو عەیبەی كە ڕوودەدات لە محاویلەی كارەبا لەناو ناوچەی نیشتەجێبوون و گەڕەكەكان و نزیكبوونەوە لە هاوڵاتیان و وەڵامدانەوەی پەیوەندییەكانیان بە شێوەیەكی ڕێك و پێك، دوور لە ئاڵۆزییە ڕۆتینی و كارگێڕییەكان.
    قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكانی گەشەپێدان بریتی بوون لە وێستگەی غازی خەیرات لە پارێزگای كەربەلای پیرۆز، وێستگەی غازی ڕومەیلە لە پارێزگای بەسڕە، وێستگەی غازی حەیدەرییە لە پارێزگای نەجەف، وێستگەی غازی كەركوك لە پارێزگای كەركوك، وێستگەی غازی دیوانیە لە پارێزگای دیوانیە و دوو وێستگەی كارەبا.
    لە كاتێكدا قۆناغی دووەمی دانان و كارپێكردنی سیستەمی ساردكەرەوە لەسەر باقی وێستگەكان تەواو دەبێت، بە دانانی (32) سیستەم لەسەر (7) وێستگەی كارەبای غاز، تۆڕی كارەبای نیشتمانی بە توانای زیادەی (364 مێگاوات) دابین دەكرێت.