سەرۆكایەتی كۆمار ئازادكردنی 3469سزادرا وراگیراو لە ماوەی پێنج مانگدا ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 25-06-2023, 16:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار ئازادكردنی 3469 تاوانبار و دەستگیركراوی لە ماوەی پێنج مانگدا ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : بە ڕێنمایی و سەرپەرشتیی سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید و دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان و وەزارەتەكانی داد و ناوخۆ و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، ڕێككەوتن لەسەر پەرەپێدانی سیستەمێكی ئەلیكترۆنی هاوبەش لە نێوان دەسەڵاتداران و لایەنی پەیوەندیدار بەدواداچوون بۆ دۆسیەكانی سزادراوان دەكات، ئەو دۆسیانەی بۆیان دەخوازرێت و رێكەوتیی بەسەرچوونی سزاكانیان، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەمە بۆ دڵنیابوون لە ئازادكردنیان لە كاتی خۆیدا و بەبێ دواكەوتن هاتووە، مەگەر لەسەر حاڵەتی دیكە سزا نەدرابن.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : بە ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار و بەدواداچوون لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتەكانی ناوخۆ و داد، وەزارەتی داد دەستیكردووە بە ئازادكردنی سزادراوان و راگیراوەكان بە شێوەیەكی بەردەوام.
    و لە درێژەی قسەكانیدا وتی : بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ڕایدەگەیەنین كە ژمارەی ئەوانەی لە 1/1/2023 تاوەكو 1/6/2023 ئازادكراون گەیشتووەتە (3469)، بەم شێوەیەی خوارەوە:
    ئەوانەی بۆ مانگی یەك ئازاد كراون (650) .
    ئەوانەی بۆ مانگی شوبات ئازاد كراون (652).
    ئەوانەی بۆ مانگی ئازار ئازاد كراون (754).
    ئەوانەی بۆ مانگی نیسان ئازاد كراون (592).
    ئەوانەی بۆ مانگی ئایار ئازاد كراون (821).
    ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەی تاوانبارانی نەوجەوان كە لە 1/1/2023 تا 31/5/2023 ئازادكراون گەیشتووەتە (313)، هەروەها ژمارەی ئەو نەوجەوانانەی دەستبەسەركراون كە بۆ هەمان ماوەی ئازادكراون، گەیشتووەتە (414).