بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری بەرگری سابت محەمەد عەباسی پلانی دەستپێكردنی وەرگرتنی ئەو كەسانەی ڕاگەیاند كە گرێبەستەكانیان لە سوپا هەڵوەشاوەتەوە.
عەباسی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی و بەدواداچوونی بەردەواممان لە دۆسیەی گرێبەستە هەڵوەشاوەكان لە وەزارەتی بەرگری، پلانێك داڕێژراوە بۆ دەستپێكردنی وەرگرتنی گرێبەستە هەڵوەشاوەكان لە سوپا و دابەشكردنیان بە دوو ژەم، كە ژمارەیان زیاترە لە 37 هەزارەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەو كاتەوەی پۆستەكەمان لە وەزارەتی بەرگری وەرگرتووە لەگەڵ سەرۆك ئەركانی سوپا كارمان كردووە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو كەسانەی گرێبەستەكانیان هەڵوەشاوەتەوە و لە پێشینەی كارەكانیان دانراوە.
هەروەها سوپاسی هەموو ئەو كەسانەی كرد كە بەشدارییان بە كۆتاییهێنان بەم دۆسیەیەدا كردووە و سەرەتا لەفەرماندەی گشتی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەكانی دارایی و ئاسایش و بەرگرییەوە.