بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكانی پەرەپێدانی یەكەكانی غازی كارپێكردن و بەرزكردنەوەی كاراییەكانیان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكانی پەرەپێدانی یەكەكانی غازی كارپێكردن و بەرزكردنەوەی كارایییان کردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە لەڕێگەی كارپێكردنی 40 سیستەمی ساردكەرەوەی هەوای ئەنجامدراوە كە دەچێتە ناو یەكەكانی بەرهەمهێنانەوە لە هەشت وێستگەی بەغدا و پارێزگاكان و ئاماژەی بەوەشكرد : وێستگەكان ئامادەكراوە بەپێی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ كۆمپانیای سیمێنز ئەنجامدراون .