وەزیری گواستنەوە گەیشتە پارێزگای واست

ناوخۆ
  • 25-06-2023, 12:38
  • +A -A

    واست -  INA- دانیال قاسم
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری گواستنەوە ڕەزاق موحێبس گەیشتە پارێزگای واست.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : ئەمڕۆ ڕەزاق موحێبس وەزیری گواستنەوە گەیشتە پارێزگاری واست و چاوی بە پارێزگاری واست محەمەد جەمیل مەیاحی كەوت.
    سەردانەكە بریتی دەبێت لە پێشكەشكردنی لێكۆڵینەوەیەك لەلایەن حكومەتی خۆجێییەوە بۆ وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن سەبارەت بە پەیوەندیی و بەستنەوەی هێڵی ئاسن لەگەڵ ئێران، بەو پێیەی پارێزگاكە ساڵانە شاهیدی هاتنی زیاتر لە پێنج ملیۆن سەردانكەرە لەڕێگەی دەروازەی سنووری زڕباتیەوە.
    حكومەتی خۆجێی لێكۆڵینەوەیەكی پێشكەش كرد بۆ دروستكردنی دوو گەراج لە باشوور و باكووری شاری كوت و بەهۆی زۆری چڕی دانیشتوان و فراوانبوونی شارەكان.
    توێژینەوەیەك پێشكەش دەكرێت بۆ دامەزراندنی فڕۆكەخانەیەك بۆ بارهەڵگری ئاسمانی لە شاری كوت بۆ گواستنەوەی كەلوپەل و كاڵاكان، بەتایبەتی كە فڕۆكەخانەی سەربازی یەكگرتوو هەیە.