بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ماتەمینی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەندی عێراقی فەلاح ئیبراهیم گێڕا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: بە دڵێكەوە كە باوەڕمان بە ویست و قەزا و قەدەری خودای گەورە هەیە،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ماتەمینی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەندفەلاح ئیبراهیم گێڕا كە بەهۆی نەخۆشییەكەوە كە كاتێكی زۆری پێنەبەخشی، انا للە وانا الیە راجعون.
ئاماژەی بەوەشكرد : بە كۆچی دوایی فەلاح ئیبراهیم گۆڕەپانی هونەری و ڕۆشنبیری عێراقی كەڵە مرۆڤێكی دیاری لەدەست دەدات، هەروەها هونەرمەندێكی بەردەوام كە خەمەكانی هونەر و پەیامی هۆشیار و داهێنەرانەی خۆی بەدرێژایی ساڵانی ژیانی هەڵگرتووە.