دەروازە سنوورییەكان: لە بەندەری ئوم قەسر دەست بەسەر دوو كۆنتێنەر داگیرا

ناوخۆ
  • 25-06-2023, 11:47
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی دوو كۆنتێنەری پێشێلكردنی مەرج و كۆنترۆڵەكانی هاوردەكردن لە بەندەری ئوم قەسری ناوەراست ڕاگەیاند.
    دەستەکە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە راگەیاند : ئەمڕۆ یەكشەممە بە هەوڵ و بەدواداچوونی وردی سەرجەم كەلوپەلەكانی بەندەری ئوم قەسری ناوەراست و بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی دەستیان كەوتووە و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای ئوم قەسر، (2) كۆنتێنەر كە (جل وبەرگی پاراستنی پزیشكی، ئۆتۆمبێلی هەڵوەشاوە بەبێ مۆدێلی ڕێگەپێدراو هاوردەكردن)ی تێدایە هەموو كەرەستەكان پێشێلكردنی مەرج و ڕێساكانی هاوردەكردنن.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لیژنەیەك بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی كاركردن پێكهێنرا، هەروەها ڕاپۆرتێكی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ڕێكخرا و ئاراستەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر كرا.