بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ەمحەمد شیاع سودانی و سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری بارودۆخ و پرسە گشتییە سیاسی و ئابوورییەكانیان تاوتوێ كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری كرد و بە ئاماژەدان بەوەی كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی و ئابووریی گشتی و پرسەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی كاری جێبەجێكردنی حكومەت و ئاستی پێشكەوتن لە ئەدای كاركردن و گەیشتن بە ئامانجەكانی بەرنامەكانی حكومەت كرد، بەپێی ئەولەویەتەكانی خزمەتگوزاری و ئابوری بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری عێراق.