سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی لەسەر كۆتاییهێنان بە ئەركی محەمەد عانی پەسەند دەكات

سیاسی
  • 25-06-2023, 11:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پەسەند كردنی كۆتایی هێنان بە ئەركی محەمەد عانی كرد بۆ بەڕێوەبردنی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان.
    وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : لە چوارچێوەی ڕێكارەكانی حكومەت بۆ پشكنینی گومانەكانی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن لە وەبەرهێنانی تەرخانكردنی دارایی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانەی كە وەرگیراون و زانیارییە بەردەستەكان و وردبینی و لیژنەكانی لێكۆڵینەوە پێكهێنران كە بە ڕستەیەك كۆتایی هات ڕاسپاردە پەسەندكرا لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە.
    وتیشی : لە نێو ڕاسپاردەكاندا كۆتاییهێنان بە ڕاسپاردەی محەمەد هاشم عانی بە ئەركەكانی بەڕێوەبردنی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەكان، هەروەها ڕاسپاردنی سەعد فەیسەڵ ئەمین جبوری بە ئەركەكانی بەڕێوەبردنی سندوقەكە بۆ شوێنی ئەو.
     جەختیشی كردەوە : كە حكومەت بەرنامەیەكی وردی ئامادەكردووە بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی كارگێڕی لە سندوقەكەدا، هەروەها بۆ لادانی ئەو فەرمانبەرە كەمتەرخەمانە و لەسەر یەك كەڵەكەبوو كە بوونەتە هۆی بەهەدەردانی پارەی گشتی و نەگەیشتن بە ئامانجی پێویستی سندوقەكە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : حكومەت بە نیازە بەرنامەیەكی بەرفراوان لە پڕۆژەكان دەستپێبكات كە دەست لە هاووڵاتییان بدات لەو ناوچانەی كە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەكانەوە زیانیان بەركەوتووە، كە یارمەتیدەر دەبێت لە ئاوەدانكردنەوە و ڕەخساندنی هەلومەرج بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان، هەروەها دابینكردنی خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایانەی كە لە تیرۆر ڕزگاریان بووە.