شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گیشتە بەسڕە

ئەمنی
  • 25-06-2023, 10:46
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا قەیس محەممەداوی گەیشتە پارێزگای بەسڕە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : لیوا قەیس محەممەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی كە یاریدەدەرەكەی لەخۆگرتبوو گەیشتە پارێزگای بەسڕە، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەی هێزە زەمینییەكان و ژمارەیەك ئەفسەر و ئۆرگانی ستافەكان.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمە بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و هەڵسەنگاندنی ڕێكارەكانی پێكهاتەكان و یەكەكان و دەزگا ئەمنییەكان لە بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریدا هاتووە.