بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای هەفتەی ئێستای ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات سبەی خۆڵبارین و پلەكانی گەرما بەرزببنەوە.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور روون دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆڵ لە هەندێك شوێن، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باكوور روون دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باكور كەمێك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن، هاوكات لە بەشی باشووری لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبێتەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەشوهەوای وڵات بۆ چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵات.