بهغدا-INA
گرنگترین وتهكانی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران بەڕێز محهمهد شیاع سودانی لهدیداره رۆژنامهوانیهكهی ئهمڕۆی تایبهت بەڕاپۆرتی نیوە ساڵانەی بەرنامەی حکومەت
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتوو، ئێمە پوختەیەک سهبارهت به ڕاپۆرتی نیوە ساڵانە دهربارهی ئەدا و ئاستی بهرههمهێنانهكانی دهزگاكانی حکومەت لهجێبهجێكردنی بەرنامەی ویزاری کە لە 12ی کانوونی دووەمی ساڵی 2022 پەسەند کرابوو، دهخهینه بەردەم گەلەکەمان و ڕای گشتی و دەسەڵاتی یاسادانان وچاودێری دەستوری.
🔷 لە دانیشتنی پەسەندکردنەوە تا دوا دانیشتن کە ئەم ڕاپۆرتە تێیدا پەسەند کرا لە 20ی حوزەیرانی 2023 بەدواداچوونی بەردەوام بۆ بەرنامەکە كراوه.
🔷 ئەم کارە بەبێ بودجە ئەنجامدرا، وبەو سەرچاوانەی کە لە وەزارەت و پارێزگاكاندا بەردەست بوون، بەپێی دەسەڵاتەکانی حکومەت کارمان کردووه.
🔷 داكۆكی لهسەر پێنج ئەولەویەتی بەرنامەی حکومەت كراوه، كهپێكهاتبوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی بێکاری و هەژاری وبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و كارگێری وپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و چاکسازی ئابووری.
🔷 ئەولەویەت بۆ خێراکردنی تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکانە کە ساڵانێکە راگیراون، بەهۆی خراپ بەڕێوەبردن یان نەبوونی تەرخانکردنی دارایی یان بههۆی گەندەڵیهوه.
🔷 گهڕی پێنجەمی مۆڵەتدان بۆ وەبەرهێنان لە بواری نەوت و غاز دەستیپێکردووە، هەروەها گهڕی تەواوکەری شەشەممان ڕاگەیاندووە بۆ وەبەرهێنان لە سامانی غازدا.
🔷 نزیکەی 25 دامەزراوەی تەندروستیمان لە نێوان نەخۆشخانەیەک و سەنتەرێکی تایبەتمەند تەواو کردووە، هەروەها نزیکەی 20 بنکە و کلینیکی تەندروستیمان تەواو کردووە.
🔷 دەستمان کردووە بە هەڵمەتێکی گەورەی نوژهنكردنهوهی ژمارەیەک نەخۆشخانە لە بەغدا و پارێزگاکان، پێشتریش نەخۆشخانەی کازمییە و ئیبن ئەلبەلهدی و نەخۆشخانەی منداڵانمان کردۆتەوە دوای نوژهنكردنهوهیان.
🔷 414 قوتابخانەمان تەواو کردووه، بەسەر چەند پارێزگادا دابەشكراون، و دەستمان کرد بە نۆژەنکردنەوەی 300 بینای قوتابخانەی تر كردووه، و کارکردن بەردەوامە بۆ دروستکردنی 2000 قوتابخانە.
🔷 نۆژەنکردنەوەی 170 کم ڕێگاکانی دەرەوە و نۆژەنکردنەوەی چەند بەشێکی ڕێگاوبانی خێرا و کردنەوەی ڕێگای یوسفییهی دۆره كه 14کم تەواو کردووە.
🔷 بهكارخستنی پاڵاوگەی کەربەلا بە توانای 140 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، و تا 3 ملیار دۆلار بۆ عێراق دهگێرتهوه کە بۆ هاوردهكردنی سوتهمهنیهكان دهرۆیشت، هەروەها بەردەوامین لەسهر پرۆژەی فراوانکردنی پاڵاوگەی ئەلشهنافیە لە دیوانیە.
🔷 تەواوکردنی پڕۆژەی گۆڕینی دیجیتاڵی کۆمپانیای گشتی بۆ پەیوەندییەکان و زانیاری، و تەواوکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەزموونی پڕۆژەی بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.
🔷 تەواوکردنی یاریگای مینای ئۆڵۆمپی لە بەسرە و کردنەوەی لە پاڵەوانێتی کەنداو (25).
🔷 لە پرسی خزمەتگوزارییەکاندا دەستمان کرد بە تاقیکردنەوەی تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری لە ناوچە خزمەتنەکراوەکان، و ناوچەکانی دەرەوەی پلاندانانی شارهوانی له بەغدا و پارێزگاکان.
🔷 هەوڵەکانمان ئاراستە کردووه بۆ تەواوکردنی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی، کردنەوەی شەقامەکان، ونوژهنكردنهوهی تۆڕهكانی کارەبا، و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان.
🔷 ئامادەکردنی دیزاینی بنەڕەتی بۆ شارە نوێیەکان، ڕاگەیاندنی 5 شار لە بەغدا و پارێزگاکان، کە بۆ چینی مامناوەند و کەمداهاتەکان و هەژارەکان بەردەست دەبن.
🔷 دەستپێکردنی 35 پڕۆژە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتۆچوو، لەوانە ئۆڤەرپاس و پردەکان، پەرەپێدانی چوارڕێیان و گۆڕەپانەکان، هەروەها چارەسەرکردنی پڕۆژەکان بۆ دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی پایتەخت.
🔷 گۆڕینی ڕاستەوخۆی دیجیتاڵی و ئۆتۆماتیکیکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەت بۆ داخستنی كهلێنهكانی گەندەڵی.
🔷 دەستپێکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەروەردە 2022-2031 بۆ ڕاستکردنەوەی ڕەوتی ئاراستهی پرسی فێركردن و پەروەردە.
🔷 گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی (سیمێنس و جەنەراڵ ئێلیکتریک) واژۆ کرد بۆ چاککردنەوەی درێژخایەن لە ماوەی 5 ساڵدا، کە 30%ی تێچوونەکانی پاشەکەوت دهكات.
🔷 تەواوکردنی 25 وێستگەی لاوەکی لە کەرتی گواستنەوە، و 129 وێستگەی لاوەکی لە کەرتی دابەشکردن.
🔷 درێژکردنەوەی 311 کم فیدەر (11، 33 کەی ڤی) و 923 کم هێڵی گواستنەوەی کارەبایی، کە بەشداربووه لە بەرهەمهێنانی نیشتمانی وزەی کارەبا بۆ 26 هەزار مێگاوات.
🔷 ئێمە کارەکانی چاککردنەوەی گشتگیرمان ئەنجامدا و سیستەمی ساردکردنەوەی وێستگەکانمان تەواو کرد، کە 700 مێگاواتی زیادەی دابینکردووه، کە 40 وێستگەی لە سەرتاسەری عێراق لەخۆی دهگرێت.
🔷 زیادکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان، لەوانە وێستگەی سەلاح الدین کە 630 مێگاوات، و تەواوکردنی 26 ڕێکاری جێبەجێکردن لە کەرتی کارەبا، لە پڕۆژەی خولی تێکەڵاو، گواستنەوە و تەواوکردنی کارەکانی چاککردنەوە، هەروەها لە بواری وزەی خۆر لەگەڵ تۆتال.
🔷 لە بواری بەرەنگاربوونەوەی هەژاریدا، گەورەترین هەڵمەتی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی کە دوو ملیۆن خێزانی کردبووە ئامانج دەستیپێکردووه، ژمارەی ئەو خێزانانەی کە توێژینەوە لهسهریان ئهنجامدراوه، ملیۆنێک و 400 هەزار خێزانه، هاوکات یارمەتیی نەختینەیش بهنزیکەی 492 هەزار خێزان دراوه.
🔷 زیادكردنی ژمارهی ئهو كهسانهی سهرپهرشتنی خێزانهكان دهكهن وخۆیان بۆی تهرخان دهكهن لهگهڵ زیادكردنی مووچهكانیان، لەگەڵ تەواوکردن و خستنەڕووی باری 430 هەزار کەمئەندام وپێدانی مووچە پێیان.
🔷 دەستپێکردنی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی (چەترەکەم) بۆ ئەو گروپانەی سودمەندن لە پاراستنی کۆمەڵایەتی، و وەرگرتنەوەی 150 ملیار دینار لەو کەسانەی سەرپێچی لە تۆڕی پاراستن دەکەن.
🔷 دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەسەر 5 ملیۆن و 871 ملیۆن کەس لەوانەی پاراستنی كۆمهڵایهتی دەیگرێتەوە، و دابەشکردنی 5 سەبەتەی خۆراک، و شەشەمیان بەسەریاندا دابەش دەکرێت.
🔷 گرتنهوهی 42 هەزار خێزانی ئاوارە بە پاراستنی کۆمەڵایەتی، هەروەها کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانەی کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیگرێتەوە لە زانکۆ حکومییەکان بۆ خوێندنی ئێواران و زانکۆ ئەهلیەکان.
🔷 پشتگیریكردنی پرۆژه بچوکەکان و دەستپێکردنی 100 هەزار قەرز لەنێو ئەوانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
🔷 لەبواری ڕووبەڕووبوونەوەی بێکاری و ڕەخساندنی هەلی کار، زیاتر لە 600 هەزار هەڵگری بڕوانامەی باڵا و دەرچو و یەکەم و گرێبەست و وانەبێژ و کرێی ڕۆژانە دامهزراون.
🔷 65 هەزار کرێکاری نوێ لە کەرتی تایبەتدا خراونەتە ناو گهرهنتی کۆمەڵایەتی.
🔷 ئێمە تیشکمان خستە سەر کۆنترۆڵکردنی پرسی کرێكاری بیانی لە عێراق، بەڕێگای کۆمەڵێک بڕیارەوە.
🔷 سهرپهرشتیكردنی پرۆژه بچووک و مامناوەندەکان، ودەستپێکردنی دەستپێشخەری پێشهنگ بۆ گەشەپێدان و دامەزراندن، كهتایبهته به پشتگیریكردن و بەهێزکردنی گروپەکانی قوتابیان و گەنجان، و تۆمارکردنی زیاتر لە 180 هەزار داواکاری بۆ بەشداریکردن، بە ئامانجگرتنی 100 هەزاریان لە خولی خێرا و ئامادەکردنی قەرز بۆیان.
🔷 بهرزركردنهوهی سەرمایەی بانکەکان بە بەخشینی قەرز بۆ بەرهەمهێنانی پڕۆژەکان.
🔷 لەرویی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداریدا، دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و تیمی ئەمنی پاڵپشت بۆ راونانی گەندەڵکارە باڵاکان پێکهێنران.
🔷 کارکردن بەگوێرەی ڕێکارە یاساییە دەستوورییەکان کە راوبۆچوونی جیاواز لە لایەن بەرپرسانەوە لەخۆناگرێت، وەکو ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویدا و کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی دژە گەندەڵی بەجێهێشتووە.
🔷 ڕێنمایی هەموو وەزارەتەکانمان کردووه کە پێداچوونەوە بە گرێبەستە گەورەکانی پێشوودا بکەن و بیانخەنە ژێر لێکۆڵینەوەی دارایی و یاسایی، هەروەها جەختمان لەوە کردەوە کە وەزیرەکان و دەوروبەری وەزیر نابێت بەڕێوەبەری ئۆفیسیان هەبێت لە لایەنە حزبی و سیاسییەکان.
🔷 ئهنجامدانی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە دێرینهكان بۆ وردبینی دارایی، و تەواوکردنی (ستراتیژیهتی نیشتمانی دژە گەندەڵی).
🔷 پرسی هاوکاری لە وەرگرتنەوەی داواکراوان و پارەی بهقاچاخبدراو كردوومانه بە بنەمایەک لە پەیوەندییەکانی دەرەوەدا.
🔷 توانیمان تۆڕێکی گەورەی قاچاخچێتی نەوت هەڵبوەشێنینەوە و دەستیان بەسەردا بگرین، کە كارمهندانی دهزگا ئەمنییەکان تێدا ههبوون و بهئەرکی پاراستنی هێڵەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو و پاڵاوگەکانی ڕاسپێردرابوون.
🔷 جێبهجێكردنی سیستهمی یهك پهنچهره بۆ تۆماركردنی كۆمپانیهكان، و پێكهێنانی لیژنهیهكی وردبینی تایبهتمهند بهپێداچوونهوهی دراوهكان كهههموو كۆمپانیهكانی پێدانی پارهی ئهلیكترۆنی وهری دهگرن.
🔷 بەدواداچوونكردن بۆ سپیکردنەوەی پارە و پشتگیریكردنی دارایی تیرۆر، و پەسەندکردنی ڕاپۆرتی (هەڵسەنگاندنی نیشتمانی بۆ مەترسییەکانی سپیکردنەوەی پارە).
🔷 زیاتر كۆنترۆڵكردنی فەرمانگەکانی حکومەت بەتایبەت ئەوانەی سروشتی خزمەتگوزارییان هەیە؛ بۆ کەمکردنەوەی بهرێكهوتنی نێوان سهردانیكهران و فەرمانبەرانی دەوڵەت، و دامەزراندنی حیسابێکی گەنجینەی یەکگرتوو بۆ کۆنترۆڵکردنی پاره لە دەوڵەتدا.
🔷 گهراندنهوهی بڕێکی زۆر پارەی تاڵانکراو لە پرسی دزینی سکرتاریهتی باجهكان، و ئەم پرسهش ڕۆژانە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت لەلایەن حکومەتەوە.
🔷 لە بواری چاکسازی کارگێڕیدا، لە ڕۆژی یەکەمەوە میکانیزممان داناوە بۆ بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بریکارەکان و ڕاوێژکاران، تا دهگاته هەڵسەنگاندنی وەزیرەکان.
🔷 چاکسازی ئابوری یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی حوکمڕانی لەبەر ڕۆشنایی زیادبوونی خەرجییەکان، هەروەها بەردەوامبوونی نەوت وەک تاکە سەرچاوەی دارایی بودجە، بۆیە بەرەو چالاککردنی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ ڕۆیشتین.
🔷 کۆمەڵێک ڕێوشوێنمان گرتووەتەبەر بۆ بوژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی، هەروەها ڕاگەیەندنی دەرفەته بهردهستهكانی وەبەرهێنان لە عێراق لە بواری پیشەسازیدا.
🔷 کارکردن بەردەوامە بۆ تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی کارگەی ئاسن و پۆڵا لە بەسرە، کە یەکێکە لەو پڕۆژە ستراتیژیانەی کە ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت، هەروەها کاركردن بۆ تەواوکردنی شارە پیشەسازییەکان دەکرێت.
🔷 سەرکەوتووترین وەرزی کشتوکاڵ لە مێژووی عێراقدا بینیمان، کە تیایدا توانیمان خۆبژێوی بەدەست بهێنین، هەروەها 4.5 ملیۆن تۆن بەبازاڕکردنی دانەوێڵەمان تێپەڕاند.
🔷 توانیمان لە ماوەی 24 بۆ 72 سەعات دوای بەبازاڕکردنی بەروبوومەکانیان پارهی جووتیاران بدەین.
🔷 ڕووبەڕووی هەڵاوسانی نرخی دۆلار بووینەوە، هەروەها ئەو شایستەیانەی کە لە سەردەمی حکومەتەکانی پێشوودا جێبەجێ نەکرابوون، سەرەڕای ڕێکەوتن لەگەڵ بانکی فیدراڵی ئەمریکا.
🔷 زیاتر لە 85% بازرگانیمان لە ڕێگەی سهكۆی ئەلیکترۆنیەوە ئەنجام دەدرێت و پابەندە بەپێوهره نێودەوڵەتییەکان.
🔷 بۆ یەکەمجار سیستەمێکی ئۆتۆماتیکی گومرگی گشتگیرمان بەهەوڵدانی ناوخۆیی جێبەجێ کرد.
🔷 پەسەندکردنی سندوقی گەشەپێدانی عێراق، لە بودجەی سێ ساڵەدا بۆ هاوتەریبکردنی بودجە لەگەڵ ئەولەویەتەکانی حکومەت.
🔷 پهیرهوكردنی دیپلۆماسیەتی ئابووری بەرهەمدار لە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ جیهاندا.
🔷 دەستپێکردنی پڕۆژەی ئومێدبەخشی (رێگای گەشەپێدان)، کە دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە و بهردهوامی سەقامگیری، و خزمەتکردنی سەرجەم پڕۆژەکانی گەشەپێدان.
🔷 بەردەوام بوون لە لێدانی پاشماوەی تیرۆر، لهگهڵ ئەدای بەرچاوی دهزگا ئەمنییەکان بەرامبەر بە بازرگانی مادەی هۆشبەر.
🔷 تەواوکردنی ستراتیژیهتی نیشتیمانی بۆ ئافرەتانی عێراقی 2023-2030، و سەرکەوتن لە ئهنجامدانی پاڵەوانێتی کەنداو 25.