بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"ڕەفیق ساڵحی" ئەندامێکی لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمان،پشتڕاستی کردەوە کە بەم نزیکانە هاوکاری بۆ ڕۆژنامەنووسان بۆ ساڵانی ڕابردوو و ئێستا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
"ساڵحی" لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئەو هاوکاریەی تەرخانکراوە بۆ ڕۆژنامەنووسان دوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەشی بەوەکرد : کە بڕی هاوکاری ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ ئەمساڵ بەیەکەوە دەدرێت.
ووتیشی :-میکانیزمی دابەشکردنەکە بەپێی لیستی لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠٢١ کە تۆمارکراون دابەشدەکرێت.