وەزیری تەندروستی: سەنتەری خوێن و چاندنی مۆخی ئێسك خزمەتگوزاری بێ وێنە پێشكەش دەكات

ناوخۆ
  • 24-06-2023, 19:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی، ئەمڕۆ شەممە، گرنگترین تایبەتمەندییەكانی سەنتەری خوێن و چاندنی مۆخی ئێسك لە شاری پزیشكی ڕوونكردەوە، كە ئەمڕۆ كرایەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەنتەرەكە خزمەتگوزاری بێ وێنە پێشكەش دەكات و بە پارەی دەوڵەت و خێرخوازانی هاووڵاتیانی عێراقی جێبەجێكراوە.
    حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سەنتەری خوێن و چاندنی مۆخی ئێسك لەلایەن سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی كرایەوە و سەنتەرەكە چۆنایەتیە و خزمەتگوزاری تایبەتمەند پێشكەش دەكات، و وتیشی: سەنتەرەكە 81 قەرەوێڵەی تێدایە، لەنێویاندا 27 قەرەوێڵە بۆ چاندنی مۆخی ئێسك، جگە لەوەش 24 قەرەوێڵە بۆ چارەسەری ڕۆژانە، لەگەڵ بوونی بەشی چاودێری چڕ و بەشی فریاكەوتن.
    راشیگەیاند: سەنتەرەكە خزمەتگوزاری بێ وێنە لە وڵاتەكەماندا پێشكەش دەكات، وەك چاندنی مۆخی ئێسك و بودجەی جێبەجێكردنەكەشی لە ڕێگەی هاوپشتی كۆمەڵایەتی لە نێوان دەوڵەت و هاووڵاتیاندا لە ڕێگەی خێرخوازانەوە لە نێو خەڵكەوە بووە كە بڕە پارەیەكی زۆریان بەخشیوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: نەخۆشخانەكە بە ستافی پزیشكی و پەرستارییەوە خزمەتگوزاری شایستەی هاووڵاتیان پێشكەش دەكات.