بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمرۆ شەممە، تەئكدیكردەوە: كە هەنگاوی گەورە لە پیشەسازی دەرماندا نراوە، و هەروەك ئاماژەی بە گرتنەبەری كۆمەڵێك رێوشوێنی گرنگ كرد بۆ پشتیوانیكردنی كەرتی تەندروستی.
سودانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە میانەی كردنەوەی سەنتەری خوێن و چاندنی مۆخی ئێسك لە شاری پزیشكی، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، ڕایگەیاند: ئەم سەنتەرە ناوازەیە، بەو پێیەی تایبەتمەندە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە و نەخۆشیەكانی خوێن.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەنتەرەكە بەشدار دەبێت لە كەمكردنەوەی تێچووی چارەسەركردن كە پێشتر دەچوونە دەرەوەی عێراق، ئەمەش بارگرانی بوو لەسەر هاووڵاتی، وتیشی: حكومەت ئەولەویەتێكی زۆر بە كەرتی تەندروستی دەدات.
سەرۆك وەزیران رایگەیاند: دەستمان كرد بە گرنگیدان بە تەواوكردنی نەخۆشخانە تەواونەكراوەكان لە بەغداد و پارێزگاكان و هەندێكیان بەم نزیكانە دەچنە بواری خزمەتەوە.
ڕوونیشیكردەوە: ئێمە تەرخانكردنی داراییمان لە بودجەی سێ ساڵیدا داناوە بۆ دەستەبەركردنی دەرمان بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەكان و كاردەكەین بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكان.
سودانی جەختیشیكردەوە: بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان بەرنامەیەكمان داڕشتووە بۆ بەڕێوەبردنی بەشێك لە نەخۆشخانەكان، وتیشی: یاسای بیمەی تەندروستی بە هەنگاوی پراكتیكی دەستیپێكردووە و دەوروبەری 300 هەزار هاووڵاتی وەك تاقیكردنەوەیەك لە ماوەی ئەمساڵدا داخل كراون.
سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە: كاردەكەین بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی گەشتكردن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەركردن، وتیشی: ئەركی ئێمە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بە هاوڵاتیان لەڕێگەی ئەو توانا پزیشكییانەی كە هەمانە.
راشیگەیاند: هیوادارە مانگەكانی داهاتوو شایەتحاڵی هاتنە ناوەوەی كارگەی نوێ بن بۆ دەستەبەركردنی پێداویستییە پزیشكییەكان،و جەختیشیكردەوە: كە رێگەیەكی دوور و درێژمان لە پیشەسازی دەرماندا بڕیوەو كۆمەڵێك ڕێوشوێنی گرنگمان گرتووەتەبەر بۆ پشتگیریكردنی ئەم كەرتە.