بەغداد - INA
وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیركردنی 14 كەسی بیانی لەگەڵ قاچاخچییەك راگەیاند كە ویستویانە دزە بكەنە ناو پارێزگای بەسرە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی زانیاریی دروست و لە چوارچێوەی هەوڵە هەواڵگری و ئەمنییەكان بۆ بەدواداچوونی تۆڕەكانی قاچاخچێتی و بازرگانیكردن بە مرۆڤ، و بە هاوكاری دەزگای هەواڵگری عێراقی لە پارێزگای بەسرە، مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری توانیان (14) كەسی ڕەگەزنامەی بیانی دەستگیربكەن، لەگەڵ قاچاخچییەك، كە ویستوویانە دزە بكەنە ناو پارێزگای بەسڕە، كە لە وڵاتێكی دراوسێوە هاتوون.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتەبەر و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێن.