بەغدا –INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر باسیان لە گرنگی پشتگیریكردنی پێشكێش كردنی خزمەتگوزاریەكان بە هاووڵاتیان كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە" ئەمڕۆ شەممە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر كۆبووەوە".
هەروەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە " لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی رەوشەكە و پرسە گشتییەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی و پێویستی یەكڕیزی هەموو هێزە سیاسییەكان لە پشتگیریكردنی حكومەتدا خرانە بەرباس ولێكۆڵینەوە، لەگەڵ ئەوەی باسیان لە ئەدای دامودەزگاكانی حكومەت كرد لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت لە دوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی فیدراڵی".
جێگای باسە هەردوو لا" باسیان لە گرنگی پشتگیریكردنی پێشكێش كردنی خزمەتگوزاریەكان بە هاووڵاتیان و پلانی حكومەت كرد بۆ چاكسازیی ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی جۆراوجۆرەكان، بەشێوەیەك كە هاوكار بێت بۆ سەقامگیری و گەشەپێدانی نیشتیمانی".