بەغداد/ INA ستارزاجی
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە وزارەتی دارایی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەکانی قەرزی حکومەتی لەساڵی 2007 ەوە خستە ڕوو.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی جەمیل ساجب یوسف
بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕگەیاند کە مادەی 15 لەیاسای بودجە ئاماژەی بەوەکردووە کە وەزیری دارایی بۆی هەیە کە هەندێک دەرماڵە خەرج بکات بۆ کوژاندنەوەی قەرزەکان تاکۆتایی ساڵی 2023 ، ئەم ماددەیەش سەرجەم بابەتەهەڵپەسێرراوەکانی ژمێرەی کۆتایی دەوڵەت چارەسەردەکات، بێگومان ئەم ژمێرەیەش مامناوەندیەو بەبێ کەڵەکەبوونەکان کێشەکە کۆتایی پێدێنێت.
جگەلەوەش وەزارەتی دارایی ساڵانە هەڵدەستێت بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک بۆهاندانی یەکەکانی خەرجکردن بۆچارەسەری ساڵانەی قەرزەکان تاکۆتایی ئەمساڵ.
وتیشی ئەم ماددەیە لەبودجەدا بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە قەرزەکانە ، لەبەرئەوەش وەزارەتی دارایی ڕێنمایی تایبەتی دەرکردووە بۆ ئەوبەراییانەی کە نەماون وبزربوونە لەیەکە خەرجیەکان، کەپاشان دەرماڵەیەکیان بۆ دابیندەکرێت بەمەبەستی یەکلاکردنەوەیەکی مەرجداری قەرزەکان.