بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی هاوڵاتیانی بەپێی ئەو كاتە دیاریكراوە دووپاتكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان سەردانی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی موسەننای كرد بە سەرۆكایەتی شاندێكی دادوەریدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوە دادوەر ڕازی ئەبو حەسنە دادوەرەكانی دادگا، پارێزگاری موسەننا، بەرپرسی پۆلیسی پارێزگا و بەرپرسانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەرییەوە پێشوازییان لێكرا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە زێدان لەگەڵ دادوەرەكانی دادگا كۆبووەتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەرەوپێشچوونی كارەكان و جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكانی هاوڵاتیان كردەوە بە خێرایی و بەپێی ئەو كاتەی كە لە یاسادا دیاری كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : شاندە سەردانكەرەكە پێكهاتبوو لە سەرۆكی داواكاری گشتی نەجم عەبدوڵڵا، سەرۆكی دەستەی چاودێریی دادوەری دادوەر لەیت جەبر حەمزە و بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پاسەوانی دادوەری گشتی ڕەحیم عەبدولحەسەن.