كار: ڕێكارێكی نوێی ئاشكرا كرد كە پەیوەندی بە كەمكردنەوەی هێڵی هەژارییەوە هەیە

ناوخۆ
  • 24-06-2023, 13:33
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕێكارێكی نوێی تایبەت بە كەمكردنەوەی هێڵی هەژاری ئاشكرا كرد، هاوكات دووپاتكردنەوەی زیادكردنی بڕگەیەك لە یاسای بودجە بۆ سودمەندبوون لە گەڕاندنەوەی پارە لە چوارچێوەی بەرنامەی ستراتیژی كەمكردنەوەی هێڵی هەژاری ڕایگەیاند.
    نەجم عەقابی وتەبێژی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : ئەو میكانیزمەی ئێستا لە چوارچێوەی بەرنامەی ستراتیژی كەمكردنەوەی هێڵی هەژاریدا هەیە، كار لەسەر گەڕاندنەوەی پارە ناكات و ئاماژەی بەوەشكرد كە وەزارەتەكە توانیویەتی بڕگەیەكی زیاد بكات لە چوارچێوەی یاسای بودجەی دارایی گشتی فیدراڵی بە مەبەستی كاركردن لەسەر گەڕاندنەوەی پارە لە سودمەندانی بەرنامەی ستراتیژی كەمكردنەوەی هێڵی هەژاری.
    عەقابی ووتیشی: ئامانج لەم كارە پێدانی زۆرترین ژمارەی ئەو گەنجانەیە كە داواكاری پێشكەش دەكەن بۆ پرۆگرامی ستراتیژی كەمكردنەوەی هێڵی هەژاری.