بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لە ناوەڕاستی هەفتەدا دابەزن.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : دۆخی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ شەممە ڕوون دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات و بە ئاماژەدان بەوەی زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا 44، دهۆك و سلێمانی 38، و كەركوك و ئەنبار و سەڵاحەدین و بابل 42، كەربەلای پیرۆز 44، نەجەف، واست و دیوانیە 45، و بەسڕە 47.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای سبەینێ یەكشەممە لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست روون دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆڵ لە هەندێك شوێنی ناوچەی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی ناوەڕاست و پلەكانی گەرما لە ناوچەی باكوور بەرز دەبنەوە، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما لە ناوچەی باشوور كەمێك دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەشوهەوا ڕوون دەبێت، پلەكانی گەرماش لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە.
ڕوونیشیكردەوە : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ناوچەكانی ناوەڕاست، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی باكوور، هاوكات پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكوور كەمێك بەرز دەبنەوە لە ناوچەی باشوور.
ئاماژەی بەوەشكرد : پێشبینییەكانی كەشوهەوای چوارشەممەی داهاتوو روون دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی دوێنێ دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.