بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی 8٨ كەسی بە ڕەگەزنامەی بیانی ڕاگەیاند كە ویستوویانە دزە بكەنە ناو عێراق لە بەسڕە.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگای هەواڵگریدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بەپێی زانیاریی دروست و لە چوارچێوەی هەوڵە هەواڵگری و ئەمنییەكان بۆ بەدواداچوونی تۆڕەكانی قاچاخ، مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری توانیان 8 كەس كە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانی بوون كە هەوڵیان دا بە شێوەیەكی نایاسایی دزە بكەنە ناو خاكی عێراقەوە، بە تایبەتی بۆ پارێزگای بەسڕە كە لە یەكێك لە وڵاتانی دراوسێوە هاتبوون.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتەبەر و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێن.