بەغداد – ا ه ع دكتۆر عەبدولرەزاق عیسا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای گۆڕینی یاساكانی تایبەت بە هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای كرد بەجۆرێك هەر دوو وەزارەتەكە هەڵوەشێتەوە و لیژنەیەكی باڵا پێكبهێنرێت. ئەو لێدوانەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەمیانی وتارێكیدا هات لە ئاهەنگێك كە دامەزراوەی (بحر العلوم) –ی خێرخوازی بەبۆنەی یادی سێ ساڵەی كۆچی دوایی دكتۆر محەمەد بحر علوم رێكیخستبوو. عیسا رایگەیاند: "دامەزراوەی پەروەردە و خوێندنی باڵا پێویستە بەدوربێت لەهەموو كاریگەرییەكی سیاسی بۆ ئەوەی بتوانن پلانەكانیان بەوجۆڕەی لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە كردوە بۆ نەوەكانی داهاتوو جێبەجێ بكەن، ئەگەر سەركەوتوو نەبوین لە دۆزینەوەی ناسنامەی دامەزراوەكانی دەوڵەت و سەپاندنی دەسەڵاتیان بە دوور لە هەژموونی كەسەكان، ئەوا ئەركمان زۆر ئاڵۆز و قورس دەبێت.