بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ڕێنمایی یەكلاییكردنەوەی بابەتە داراییەكانی پەیوەست بە پڕۆژە دواكەوتووەكانی نەخۆشخانەكانی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی بۆ بەدواداچوونی پڕۆژەكانی نەخۆشخانە دواكەوتووكان بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و نوێنەرانی وەزارەتی پلاندانان و فەرمانگەی چاودێری دارایی و تیمی بەدواداچوون لە دیوانی سەرۆكی حكومەت كرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئەوەی لە ڕێنماییەكانی جێبەجێكرا و بەدواداچوونی بۆ كرا لە میانی سەردانەكەیدا بۆ پڕۆژەی نەخۆشخانەی گشتی شەعب لە دیوی ڕەسافەی بەغدا لە 18ی حوزەیرانی 2023 كە سەرۆك وەزیران تیایدا لێكۆڵینەوەی لە گرنگترین هۆكارەكان كرد بۆ دواكەوتنی پڕۆژەكە و پڕۆژەكانی تری نەخۆشخانە كە دواكەوتوون و ڕێنمایی كرد بۆ چارەسەركردنیان و ئەنجامەكانی پێشكەشی بكات.
سەرۆك وەزیران ئاڕاستەی كرد بۆ چارەسەركردنی بابەتە داراییەكانی ئەو كۆمپانیایانە كە كار لەسەر ئەم پڕۆژانە دەكەن و هەموو شتێكی پەیوەست بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و ژێرخانی پەیوەندیدار و بەردەوامبوون لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی چارەسەرە پەسەندكراوەكانی پێشتر و پابەندبوون بە كاتی پەیوەست بە جێبەجێكردن، بە مەبەستی ئەوەی ئەم نەخۆشخانەیانە بە زووترین كات بخەنە خزمەتكردنەوە.