بەرپرسێکی حکومی: حکومەت گرنگییەکی زۆر بە چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا دەدات

ناوخۆ
  • 23-06-2023, 22:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی،وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەوارە دێرینەکان تەرخانکردنی بڕە پارەیەکی زۆری لە بودجەی گشتی راگەیاند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەکانی بە بیابانبوون و وشکەساڵی و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا، لە ژێر ڕۆشنایی و جددیەتی هەوڵەکانی"محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران،بەم مەلەفە گرینگە.
    "ئەحمەد عەلیاوی" وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە عێراق سێ جۆر گەشتیاری هەیە، کە ئەوانیش (ئاینی و شوێنەوار و ،گەشتوگوزارە) کە پەیوەستە بە فرەچەشنی و فۆرمی ژینگەیی لە عێراق، لە باشوور لە بەسرە تا دواین خاڵی باکوور.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- یەکێک لە گرنگترین ناوچەکان، کە درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی باشووری عێراق، و بە ناوچەیەی ژینگەی گەشتیاری پارێزراو دادەنرێت، بەو پێیەی چوونەتە لیستی میراتی جیهانی یونسکۆ، هەروەها شوێنی ژینگەیی دیکەش هەن کە گەشتیاران بۆ خۆیان ڕادەکێشن و سەرچاوەی چالاککردنی گەشتیاری دەکەن.
    هەروەک گەشتیاری سەرچاوەی بنەڕەتی داهاتە بۆ عێراق، لە ئەگەری دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ پێشخستنی ئەم کەرتە لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی نزیک لە شوێنەکانی نیشتەجێبوون، کە گەشتیارێکی زیاتر بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت،و ئەم بابەتە پێویستی بە چارەسەرکردنی ئەو تەحەددایانە هەیە و جێبەجێکردنی ئەو چارەسەریانەی کە پێشتر چارەسەر کراون و بەرپرسانی حکومەت لە وەزارەتەکانی ژینگە و ڕۆشنبیری و کەرتی گەشتیاری لە میانی کۆنفرانسی گۆرانی کەش و هەوادا کە بە هاوکاری نێوان وەزارەتەکانی ژینگە بەڕێوەچوو، گۆرانی کەش وهەوا و کاریگەرییە مەترسیدارەکانیان خستۆتەروو . لە درێژەی قسەکانیدا "عەلیاوی " وتی: ئەو تەحەددیاتانەی هەن بە وشکبوونەوەی دەریاچەکان و دابەزینی ئاستی ئاو لە ناوچە ئاوییەکان ، بووەتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی سروشتی و دانیشتووانەکەی.
    ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەم کاریگەرییانە ڕاستەوخۆ فشار دەخەنە سەر گەشتیار، و داڕمانی زەوی و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ، هەروەها بەرز بونەوەی پلەی گەرمی و شێ و توندی تیشکی خۆر.