دەستگیرکردنی تۆڕێکی 5 کەسی کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە نەجەف

ئەمنی
  • 23-06-2023, 21:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی تۆڕێکی (5) کەسی لە نەجەف ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە ماددەی هۆشبەر.
    دەزگاکە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاند:-دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی بۆ بەدواداچوون بۆ باندەکانی تاوانکاری و ئەو کەسانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراون،هەربۆیە لە بۆسەیەکی توندا هێزەکان لە پارێزگاری نەجەف،دوای ڕەزامەندی دادوەری، توانیان (5) تۆمەتبار کە دەستگیر بکەن کە بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەکرد و دەستیشیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەرداگرت لەجۆری کریستاڵ ، تۆمەتباران بەپێی مادەی (28) یاسایی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە :-کە هێزەکانی دەزگاکە توانیویانە تۆمەتبارێکی داواکراویش دەستگیربکەن بەپێی مادەی یاسایی (٤٠٥) کوشتن، هەروەها دەستگیرکردنی یەکێک لەو تۆمەتبارانە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی داواکراوە لە ساڵی 2019 وە،هەروەک ڕادەستی لایەنی داواکار کران.
    دەزگای هەواڵگری داوای لە هاوڵاتیان دەکات، کە هاوکاربن و زانیاری و ڕاپۆرتی بەبدە لەبارەی ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی یاسان لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی بێ بەرامبەر 144.