بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیکردەوە، کە رووبەرووی گەندەڵی لە ئەولیەتە گرینگەکانی کاری حکومەتە ، هیچ کەس هێڵی سوور نییە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محەمەد شاع سودانی" سەرۆک وەزیران" پێشوازی لە کۆمەڵێک شێخ و کەسایەتی بەرز لە پارێزگای ئەنبارەوە کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەکە سەرۆک وەزیران، جەختی لەسەر گرنگی رۆڵی خێڵەکان لە پاڵپشتیکردنی دەوڵەت و پاراستنی ئاسایشی وڵات کردەوە ، ئەمە جگە لەوەی ڕۆڵی کۆمەڵایەتی گەورەیان لە پاراستنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی نێوان خەڵکدا هەیە.
هەروەک "سودانی " جەختی لەوە کردەوە کە "حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامە و پلانانەی کە لە بەرنامە وەزارییەکەیدا ئاماژەی پێکراوە، بەمەبەستی دابینکردنی هەموو ئەو پێداویستیانەی کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ژیان و ئابوری هاوڵاتیان. تەئکیدیشی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هۆکارەکانی کردەوە کە ئەم رووبەرووبونەوەیە لە سەرووی ئەولەویەتەکانی حکومەتە، و کە هێڵی سوور بۆکەس نییە، هەرکەسێک بوبێتە هۆکاری بەفیڕۆدانی سامان و دواکەوتنی پڕۆژەکان ڕاپێچی دادگا دەکرێت.
هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد:- حکومەت پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان لە دەستی چەتەکانی داعش دەخاتە نێو ئەولەویەتەکانی خۆیەوە کە کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی.