بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی "غەزوان عەبدولئەمیر" یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی بەڕێوەبردن و پاراستنی حەوزەکانی ڕووباری دیجلە لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان، هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەکان و پڕکردنەوەی دەریاچەکانی پشتڕاستکردەوە.
"غەزوان عەبدولئەمیر" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو هەڵمەتە بۆتە هۆی گەیاندنی بێ وەستانی ئاوی خاو بۆ سەرجەم وێستگەکانی شلکردنەوە، هەروەها ئاودێریکردنی باخە هەمیشەییەکانی میوە، هەروەك هەڵمەتەکە بە پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبێت.
"غەزوان عەبدولئەمیر "دەشڵێت:- هەڵمەتێکی دیکە هەیە بۆ ئاودێری و خاوێنکردنەوەی ڕووبارەکان، بەمەبەستی گەیاندنی ئاوی پاک بۆ ڕووبارەکان، سەرەڕای کەمی ئاو.
مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان هەڵمەتێکی نوێی بۆ لابردنی حەوزی ماسی سەرڕێژەکانی ڕاگەیاند.