ئەندامێکی باندی ئەحمەد رومیە لەدیالە دەستگیرکرا

ئەمنی
  • 23-06-2023, 20:30
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ هەینی، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیەتی دەستگیرکردنی ئەندامێکی باندی (ئەحمەد رومیە)ی لە دیالە ڕاگەیاند.
    شانەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تێیدا هاتووە :- کە بۆ بەرقرارکردنی ئاسایش و سەپاندنی یاسا، دووی لیوای سێ، فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە وەزارەتی ناوخۆ، بە هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی ئاسایشی فیرقەکە ، فەرمانی دەستگیرکردنی ئەندامێکی باندەکەی (ئەحمەد رومیە) کە داواکراوبوو جێبەجێ کرد، بەبڕیاری دادوەر بەپێی بڕگەکانی مادەی (٤٠٦) کوشتن.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەشکرد:- کەسى داواکراو هەوڵیدا رووبەرووی هێزی ئەرکدار ببێتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی برینداربوونی تۆمەتبار و دەستگیرکردنی لە ناحیەی "ئەبو سەیدا" لە پارێزگای دیالە.