بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، نوێنەرایەتی حەجی عێراق بە ڕەزامەندی "محمد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر پێشنیاری شێخ "سامی مەسعوودی " سەرۆکی نوێنەرایەتی حەجی عێراقی،رایگەیاند : کە دڵنیایی دەدات لە پێدانی بڕی دیارییەکە بۆ سەرجەم حاجیان.
دەستەی حەج لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- کە "نوێنەرایەتی حەج بڕی (700) ڕیاڵی سعودی بۆ هەر حاجییەکی عێراقی تەرخانکردووە، و ئەمەش بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک ، وەک بەشدارییەکی دەستەکە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی میوانانی ماڵی خوا و گرانی نرخی کاڵاکان لە سعوودیادا.
لە بەیاننامەکەدا دەستەی حەج ئاماژە بەوەشکردووە :- کە نێردەی حەجی عێراق لیژنەی تایبەتمەندی پێکهیناوە بۆ گەیاندنی ئەو بڕە دیارییە بۆ حاجیان لە هۆتێلەکانیان.