ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ئەرکەکانی ناوەندی دارایی و بازرگانی لە عێراق دیاری دەکات

ئابوری
  • 23-06-2023, 18:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی"مەزهەر محەمد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەیران ،گرنگترین ئەرکەکانی ناوەندی دارایی و بازرگانی لە عێراق ئاشکرا کرد،و دووپاتی کردەوە کە دەبێتە شوێنێک بۆ چالاکییەکانی فرۆشتن و بازرگانیکردن لە کەرتی حکومی و ئەهلی، هاوشێوەی ئەوەی لە جیهاندا هەیە.
    "ساڵح" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- کە "گرنگی دامەزراندنی ناوەندێکی دارایی لە عێراق کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە ڕاگەیەندراوە، لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی پەرەپێدانی دارایی و بانکی لە وڵات و دەستپێەکی نوێ لە گرنگی دامەزراندن و بنیاتنانی شوێنێکی جوگرافی کە تێیدا کارە داراییەکان چڕ ببێتەوە ،لە کۆمەڵێک دامەزراوەی بەرفراوان کە بەشداری چالاکییە داراییەکان دەکەن لە وڵاتەکەماندا، کە تێیدا کارەکانیان بە یەکگرتووە و بەیەکەوە بەستراوەتەوە لە هاتنە ژوورەوە و بەرهەمەکانیاندا، بە تایبەتی بانکی بازرگانی و بەڕێوەبردنی سەروەت و سامانی جۆراوجۆر،و بازرگانی لە کەرتی دارایی نابانکی وەک کۆمپانیاکانی بیمەکردن، و سندوقەکانی وەبەرهێنانی دارایی، و پاراستن و بازرگانی جۆراوجۆر کە پشتگیری لە چالاکییەکانی بازاڕی دارایی دەکەن، واتە دوو بەشەکەی (بانکی و نا بانکی)، کە لە هەمان کاتدا لەلایەن بازرگانە جیاوازەکانی نێوەندگیری داراییەوە پشتگیری دەکرێت کە تەکنەلۆژیای دارایی زۆر مۆدێرن بەکاردەهێنن.
    ووتیشی : ئەو ناوەندەی کە پێشتر باسمان کرد، دەبێتە شوێنێک بۆ چالاکییەکانی فرۆشتن و بازرگانیکردن بە حکومی و ئەهلی، چ پشکەکان وەک ئامرازی موڵک و بۆند وەک ئامرازی قەرز،جا ئەوانە لە بۆرسەی عێراقدا ڕیزبەندی کراوەن ، ئەمە جگە لە کارەکانی پاککردنەوە و چالاکییە گشتییەکانی بازاڕە داراییە سەرەتایی و لاوەکییەکان وەک دەزگای دەرکردن و بازرگانیکردن.
    ساڵح درێژەی بە قسەکانی دا و وتیشي: ناوەندی دارایی فەرمانگە ڕاوێژکارییەکانی وەک نووسینگەی کۆمپانیاکانی ژمێریاری و وردبینی، فەرمانگە یاساییە پەیوەندیدارەکان، و دەزگاکانی هەڵسەنگاندنی قەرز لەخۆدەگرێت، کە بەم شێوەیە ناوەندی دارایی یەکگرتووی خزمەتگوزارییە و جوگرافیای لەخۆ دەگرێت، و شوێنێکە کە بریکارەکان دەتوانن دەستڕاگەیشتنێکی ڕاستەوخۆیان بە سەرمایەی گەورە بگات، کە لە پێشەنگی ئەواندا بانکە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و کۆمپانیاکانی بیمە و سندوقەکانی وەبەرهێنان و بازاڕی سەرمایەن.
    هەروەک ئاماژەی بەوەشدا کە "ناوەندی دارایی شوێنێکی گرنگە لە ئەنجامدانی مامەڵەکانی پەیوەست بە ئەندازیاری دارایی مۆدێرن، و کارەکانی پاراستنی دارایی و بەڕێوەبردنی وەرگیراوە داراییەکان و ئامرازە مۆدێرنەکانیان، جگە لە کارکردنی ڕێکخستنی باج بۆیان.
    جەختیشی کردەوە:- کە ئەو ئامرازە داراییانەی لە بازاڕە داراییەکانی جیهان پەسەند کراون، یاسایی خۆیان لە ناوەندی داراییەکانی عێراق دەبیننەوە کە نوێیە، هاوشێوەی ناوەندە داراییەکانی جیهان وەک دوبەی، و سەنگافورە و شەنگەهای و زۆرێک لە شارە گەورە و نێودەوڵەتییەکانی وەک لەندەن و فرانکفۆرت و نیویۆرک و هیتر …