بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە
کەمی گیراوەی ناو خوێنبەرەکان لە نەخۆشخانەکاندا بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووتەتی ڕایگەیاندووە:- کە "لە هەندێک لە پەیجەکانی سۆشیال میدیا هەواڵی کەمی گیراوەی ناو خوێنبەر بەناوی (شلەی خوێی خۆراکی) بڵاوبۆتەوە .
لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی دووپاتی دەکاتەوە کە بڕێکی زۆر لە کۆگانی کۆمپانیای گشتی هاوردە و دابەشکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەردەستە، وەک بەشێکی لە وێنەکانی هاوپێچکراوی ئەو هەواڵەدا دەردەکەوێت کە ئەمڕۆ گیراوە، ئەوە جگە لەبوونی لە هەموو نەخۆشخانەکاندا ، هەروەک بڕێکی زۆر لە ماوەی پێشوودا دابەشکراوە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشدەکات: کە ئەم دەنگۆیانە ئامانجیان چەواشەکردنی ڕای گشتی و شێواندنی وێنەی راستیەکانە ، کە وەزارەتەکان ئامانجیان جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەتە، وەزارەتی تەندروستیش لە کەرتی تەندروستیدا ئامانجیەتی بەرنامە حکومیەکەی جێبەجێبکات.
هەروەک وەزارەت: داوای لە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات لێدوان لە سەرچاوە فەرمی وەربگرن و بە وریای مامەڵە لەگەڵ گواستنەوەی هەواڵەکان بکەن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە وەزارەتی تەندروستی "مافی خۆیەتی بە شێوەیەکی یاسایی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە بداتەوە کە ئامانجیان تێکدانی ئاسایش و تەندروستیە لە وڵاتدا.