کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارنەکان میکانیزمێکی نوێی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پارێزگاکاندا پەسەند دەکات

سیاسی
  • 23-06-2023, 17:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارێزگاکان راگەیاند ، کە ئاماژەی بە پەسەندکردنی میکانیزمێکی نوێی دەنگدان دەکات و دووپاتیدەکاتەوە کە کێشەی ڕاگرتنی ئامێرەکانی دەنگدان تێدەپەڕێنێت.
    "عیماد جەمیل " سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- دواین ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکان بریتییە لە تۆمارکردنی ناوی لیست و هاوپەیمانیەتی و حزب و کاندیدەکان لە مانگی تەمموزی داهاتوو، هەروەک بەردەوامن لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران،بەهاوبەشی لەگەڵ ناوەندەکانی هەڵبژاردن،کەخۆی لە تۆمارکردن و دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەبینیتەوە. 
    ئاماژەی بەوەشکرد : کارمەندانی کۆمسیۆن هێشتا بەردەوانن لە مەشق و ڕاهێنان، و ئامادەکردنیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستیان لە تۆمارکردن و نوێکردنەوە و دابەشکردنی کارتی دەنگدەر.
    ڕاشیگەیاند : کە ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بریتییە لە بەدواداچوون و ڕێنمایی و هاندان.
    ڕوونیشی کردەوە :- کە دەبێت پرۆسەی ژماردن و لێک جیاکردنەوەی بە دەست جێ بەجێبکرێت ،لەوبارەیەشەوە 15 ناوەندی وردبینی لە پارێزگاکان دادەمەزرێن کە پلانی ئاسایش و لۆجستی دابین دەکات بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، کە پێویستی بە کۆکردنەوەی ژمارە و میمۆری ستیک و کاغەز هەیە لە ئەگەر هەبوونی جیاوازی دەنگدان.
    هەروەک راشیگەیاند : کە میکانیزمی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا جیاوازە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، ئاماژەی بەوەشکرد "لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا دەنگدەر کاندیدی هەڵدەبژێرێت، بەڵام ئێستا دەنگدەر لیست و کاندید هەڵدەبژێرێت.
    جەختیشی لەوە کردەوە :- کە ئەگەر لیستەکە بەبێ کاندید هەڵبژێردرا، ئەوا دەنگەکە دەچێتە سەر لیستەکە، ئەگەر کاندیدەکەش بەبێ لیست هەڵبژێردرا، ئەوا کاغەزی هەڵبژاردن پشتگوێ دەخرێت.
    سەبارەت بە وەستانی ئامێرەکانی دەنگدان، "عیماد جەمیل " باسی لەوە کرد کە "ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا ڕوویدا لە وەستانی ئامێرەکانی دەنگدان ئەمجارە دووبارە نابێتەوە ، بەو پێیەی بەرنامەسازی زۆر هەستیاری تێداکراوە و لە کاتی چوونە ژوورەوە بۆ (ژمارەی سیریل) دەست بە کار دەکاتەوە.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە "کۆمسیۆن لە لەم هەڵبژاردنەدا چارەسەری سەرجەم کەموکوڕییە دەکات.