بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە "بۆ سبەی شەممە،ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ بونی بایەکی مامناوەند بەئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، بەڵام ناوچەی باکوور ئاسایی دەبێت، و لە سەرتاسەری وڵاتدا پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: کە زۆرترین پلەکانی گەرما لە بەغدا 45، و لە کەربەلا و بابل و دیالە 44،و لە نەجەف 46، و لە بەسرە 47، دەبێت .