بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی"نزار ئامیدی" وەزیری ژینگە، فەرمانێکی کارگێڕی دەرکرد و تیایدا 34 هەڵگری بڕوانامەی باڵا و یەکەمی دامەزراند.
وەزارەتی ژینگە، لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ "نزار ئامیدی" وەزیری ژینگە، فەرمانی دامەزراندنی بۆ 34 لە بڕوانامەی باڵا و یەکەمەکان دەرکرد ،کە بەپێی بڕیارنامەی 25ی ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی فیدراڵی دامەزراندنەکە دەیانگرێتەوە.