بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا،بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوویەتی، دەستگیرکردنی گروپێکی مادەی هۆشبەری بڵاو کردەوە کە پڕۆسەی دەستگیرکردنی ئەو باندەی تێیدا دەردەکەوێت کە پێکهاتوون لە چوار کەس و ژنێکیشیان لەنێواندا هەیە و بە (5) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران .
دەزگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە:- تۆڕەکانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان لەم دواییانەدا بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان ئافرەت بۆ گواستنەوە بەکار دەهێنن ، بە شێوەیەکی داهێنەر ماددەکان دەشارنەوە .
هەروەک دەزگاکە ڕوونی کردۆتەوە کە کەپرۆسەی دەستگیرکردنەکە بەپێی فەرمانی دادوەری ئەنجامدراوە.