ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەستپێكردنی پرۆژەی بنیاتنانەوەی ڕۆڵی دادگا رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 22-06-2023, 20:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێنمایی دا كە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە كاتی سەردانی دادگاكاندا دۆخیان ڕەچاو بكرێت، هاوكات دەستپێكردنی پرۆژەی بنیاتنانەوەی ڕۆڵی دادگای راگەیاند.
    راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەن دانیشتنی شەشەمی خۆی بۆ ساڵی 2023 ئەنجامدا، بەسەرپەرشتی دادوەر فایق زێدان و لە میانی دانیشتنەكەدا، دەستپێكردنی (پرۆژەی بنیاتنانەوەی ڕۆڵی دادگا) ڕاگەیەندرا، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران تەرخانكردنی پێویستی بۆ جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی یاسای بودجە پەسەند كرد كە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە پەسەندكرا بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی سەرجەم دادگاكان لە ناوەندی پارێزگاكان و قەزا و ناحیەكان بەپێی یەك مۆدێلی جیاواز كە ڕەنگدانەوەی ڕووی گەشاوەی دادگای عێراقە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە دانیشتنەكەدا بڕیاردرا ژمارەیەك دادوەر و ئەندامانی فەرمانگەی داواكاری گشتی پلەیان بەرزبكرێتەوە، هەروەها ژمارەیەكی دیكەش بگوازرێنەوە لەسەر بنەمای مەرجەكانی بەرژەوەندی گشتی، هەروەها ئەنجومەن گفتووگۆی كرد لەبارەی داواكاری ڕێكخراوێك كە خاوەن پێداویستی تایبەت لە عێراق كۆدەكاتەوە سەبارەت بە توانای یاسایی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت كاتێك دەچنە دادگاكان، ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ڕێنماییكردنی دادوەرەكان بۆ ڕەچاوكردنی بارودۆخی خاوەن پێداویستی تایبەت و مامەڵەكردن لەگەڵیان بە شێوەیەكی مرۆیی.
    هەروەك ئەنجومەن گفتوگۆی لەبارەی پابەندبوونی ئەو دادوەرانەی پێشوو كرد كە دورخراونەتەوە بەهۆی كاركردنیان لە دەرەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری وەك دادوەر سەرەڕای بەسەرچوونی ئەو توانایە، هەروەها ئەو دادوەرانەی خانەنشینكراون كە كاری خۆبەخشانە دەكەن وەك پارێزەر یان كارێك لە كۆمپانیا تایبەتەكان، ئەنجومەن تەئكیدیكردەوە كە ئەم ڕێبازە پێشێلكارییەكی یاسایی ڕوونە كە ئەو كەسانە دەخاتە بەردەم لێپرسینەوەی یاسایی.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە ئەنجومەن هۆشداریی داوە، كە تەنها پێگەی دادوەری خانەنشینكراو بۆ پۆستە نوێیەكەیان دەگونجێت ئەگەر هیچ كارێكی دیكە نەكەن و بە خانەنشینی ڕازی بن، سەبارەت بەو كەسانەش كە پیشەیەكی دیكە بەڕێوەدەبەن دروست نییە ئەو كارە بكات.