عێراق جەخت لەسەر گرنگی پەرەپێدانی وتووێژ لە نێوان لایەنە بەشدارەكانی قەیرانی سوریا دەكاتەوە

سیاسی
  • 22-06-2023, 18:11
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی عێراقی بەشدار لە دانوستانەكانی ئاستانە، جەختی لە گرنگی بەهێزكردنی وتووێژی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان بە قەیرانی سوریا كردەوە.
    وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆكی شاندی عێراقی بەشداری دانوستانەكانی ئاستانە، باڵیۆز قەحتان تەها خەلەف، تەئكیدی لە هەڵوێستی عێراق كردەوە لە پێشكەشكردنی پاڵپشتی و هاوكاری بۆ كۆماری عەرەبی سوریا لە ئاستانە كە ئامانج لێی بەهێزكردنەوەی دیالۆگە لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی قەیرانی سوریا و دیاریكردنی رێگای گونجاو بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق جەختدەكاتەوە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ پرسی پەنابەرانی سوریا لە وڵاتانی دراوسێ، هەروەها دیراسەكردنی ئامرازەكان بۆ ئەم دۆسیەیە بە چڕكردنەوەی هاوكاری نێوان هەموو لایەنەكان.