هەولێر/ INA
ئەمڕۆ پێنچشەممە سه‌رۆكى ديوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له پاتریارکی نوێ کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی كرد.
فەرمانگەی ڕاگەیەندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە، فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له قه‌داسه‌تى مارگۆرگیسى سێهەم یۆنان، پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن و شاندێكى یاوەری کرد كه له به‌ڕێزان مه‌تران مار يه‌عقووب دانيال، مه‌تران مار تۆما ئيرميا و قه‌شه مار شه‌معوون دانيال پێكهاتبوو.
له ديدارێكدا سه‌رۆكى ديوان وێڕاى به‌خێرهێنان، به ناوى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پيرۆزبايى لێ‌كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك سەد و دەیەمین پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتيی کۆن و هيواى له‌شساخى و سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانی بۆ دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه قه‌داسه‌تى پاتريارك، وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به دۆخى پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانينى خۆى و په‌يڕه‌وانى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهەڵاتيی کۆنى بۆ سه‌رۆكايه‌تى و ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له بره‌ودان به پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى له‌نێو پێكهاته‌كاندا ده‌ربڕى.
تاوتوێكردنى بارودۆخى پێكهاته‌ى مه‌سيحى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و جه‌ختكردنه‌وه له گرنگيى پاراستنى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه و مافى هه‌موو پێكهاته‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.