بەغداد - INA
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند: وەجبەیەكی نوێی پێشینەكان كە بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی تەرخانكراوە دەستی پێكرد، لەڕێگەی كەرەستەی پارەدانی ئەلیكترۆنی كە بڕی 25 ملیۆن دینارە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەجبەی پێشینەی خانەنشینان لە 5 ملیۆنەوە دەست پێدەكات بۆ 25 ملیۆن دینار.
ئاشكراشیكرد: خەرجكردنی ئەو پێشینەیە بە ئاگاداركردنەوەی خانەنشینكراوەكە بووە بە ناردنی كورتە نامەیەك بۆ ئاگاداركردنەوەی لە پێدانی پێشینەكە، دوای ئەوەی تەواوی ڕێكارەكانی پێدانی پێشینەكەی تەواوكردووە و لە ڕێگەی ماستەر كارتەوە بۆی خەرجكردووە.
بانكەكە دوادەكات خانەنشینان سەردانی لقەكانی بانكەكە یان شوێنەكانی ئاڵوگۆڕكردن بكەن بۆ وەرگرتنی پێشینەكە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بانكەكە بەردەوامە لە كاركردن لەسەر پێدانی وەجبەی نوێ لە پێشینەكان، یەك لە دوای یەك و بەپێی خشتەی كاتی بۆ داواكاران، لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی بانكی ڕافیدەین.