بەغداد - INA
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گرنگترین ئەو یاسایانەی دەستنیشانكرد كە خراوەتە بەردەم پەرلەمان، كە هیوادارە بۆ ماوەی داهاتوو پەسەند بكرێن، هاوكات دوای پەسەندكردنی بودجە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە هەڵوێستی خۆی لەسەر جێبەجێكردنی ڕوونكردەوە.
ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان مستەفا كەرعاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەبارەت بە پرسی پەسەندكردنی بودجە، لیژنەكە بەدواداچوون دەكات بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی و ئەو كێشە و تێبینیانەی كە لەسەر وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان جێگیركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد: گریمانە دەكرێت لیژنەی لاوەكی هەبێت بۆ بەدواداچوون بۆ كاری وەزارەتەكان، بۆ ئەوەی بتوانین بابەتی چاودێریكردن بگرێتەوە، كە گرنگترینیان بانكەكان، دەروازە سنوورییەكان، گومرگەكان و وەزارەتی دارایی بەشێوەیەكی گشتی.
سەبارەت بە یاسای نەوت و گاز و ئەو یاسایانەی تر كە لە پەرلەمان گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، ڕوونیكردەوە: لە ئەنجوومەنی نوێنەران خواستێكی زۆر هەیە بۆ دەركردنی یاسای نەوت و گاز، هەروەها یاسای لێبوردنیش هەیە كە بابەتەكەی سیاسییە و بڕیارە بە باشی لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت پێش ئەوەی بەردەوام بێت لە ڕێكارەكانی.
ئاشكراشیكرد: پەرلەمان تاوتوێی كۆمەڵێك یاسای گرنگ دەكات، لەوانە یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ، هەروەها یاساكانی پەیوەست بە ڕێككەوتنە دەرەكییەكان و بەرپرسیارێتی دیكەی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، ئەوە جگە لە بوونی چەندین یاسا كە لە وەرزی یەكەم و دووەمی یاساداناندا گەڕێنراونەتەوە بۆ حكومەت، و هیوادارە جارێكی دیكە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێنەوە بۆ خوێندنەوە و دەنگدان لەسەریان.
مستەفا كەرعاوی وتیشی: گرنگترین یاساكان كە ئێستا لە قۆناغی گفتوگۆدان، بریتین لەیاساكانی نەوت و گاز و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.