بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فائق زەیدان، نۆژنكردنەوەی سەرجەم دادگاكانی بە پێی یەك مۆدێل و دیزاینێكی سەردەمیانە ڕاگەیاند.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە، "فایق زەیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد".
لە میانی دانیشتنەكەدا زەیدان ڕایگەیاند، "دەستپێكردنی پڕۆژەیەك بۆ نۆژنكردنەوەی سەرجەم بیناكانی دادگا لە سەرجەم ناوەندەكانی پارێزگاكان و قەزا و ناحیەكان، بە پێی یەك مۆدێل و دیزاینێكی سەردەمیانە كە پێویستی ڕاستەقینەی پراكتیكی كاری دادوەری لەدا دابین بكا، شێوازێكی جیاواز، جا بۆ دادوەرەكان بێت یان كارمەندان."
ئاماژەی بەوەشكرد، "دەستپێكردنی ئەم پڕۆژەیە دوای ئەوە هات كە ئەنجومەنی نوێنەران ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ دابینكردنی دارایی ئەم پڕۆژەیە دەربڕی".