بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، خالد یەعقوبی، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئەمنی، پشتڕاستی كردەوە كە ڕەوانەكردنی تۆمەتباران لە دۆسیەی ئەحمەد ئەبو ڕەغیف بۆ خانەنشینی ڕێكارێكی كارگێڕییە كە دەرگای ڕەوانەكردنیان بۆ دەسەڵاتی دادوەری، لە كاتێكدا ئاماژەی بەوەدا كە لێكۆڵینەوەكان گەیشتوونەتە دەركردنی فەرمانی باڵاتر لە حكومەتی پێشووەوە بۆ ئەشكەنجەدانی دەستگیركراوەكان.
یەعقوبی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، دوای 14 ڕۆژ لە بەدەستهێنانی متمانەی حكومەتەكەی، دەرگای سكاڵاكانی لە ڕێگەی ڕاوێژكاری مافی مرۆڤی ، زەیدان خەلەف، سەبارەت بە دیوانی لیژنەی بابەتی (29) بە سەرۆكایەتی ئەحمەد ئەبو ڕەغیف كردەوە ، و لە دوای كردنەوەی سكاڵاكان سەریان هەڵداوە كە لیژنەكە تۆمەتبار دەكەن بە پراكتیزەكردنی پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ، لەنێویاندا - بە گوتەی سكاڵاكاران - كەیسەكانی ئەشكەنجەدان و ئیبتیزار دەستگیركراوەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەپێی فەرمانی سەرۆكی حكومەت، لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ وەرگرتنی سكاڵا سەبارەت بە لیژنەی دیوانیە (29) دوای ئەوەی تۆمەتەكان سەریان هەڵدا، هەروەها سكاڵای زۆریش وەرگیرا، بۆیە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و كاتی پێویستیان تەرخانكرا بۆ دڵنیابوون لە ڕاستیەكان."
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، "پشتیوانیكردنی سەرۆك وەزیران بۆ ڕاسپاردەكان جددیەتی حكومەتی لە مامەڵەكردن لەگەڵ سكاڵاكانی هاوڵاتیان پشتڕاستكردەوە، لیژنەكەش ئاماژەی بەوەدا كە لێكۆڵینەوەكان دەریانخست كە فەرمانی باڵاتر لە حكومەتی پێشووەوە هەبووە بۆ پراكتیزەكردنی ئەشكەنجەدان دژی دەستگیركراوەكان لە سیناریۆیەكی هاوشێوەی ئەوەی لە ڕژێمی پێشوودا وا بوو”.
ئاماژەی بەوەدا كە "ئاڕاستەكردنی تۆمەتباران بۆ خانەنشینی، ڕێكارێكی كارگێڕییە كە دەرگای ڕەوانەكردنیان بۆ دەسەڵاتی دادوەری بە كراوەیی هێشتەوە، هەركەسێك سەلمێندرا كە ئەشكەنجەی كردبێت، دۆسیەكانی ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەكرێت، كە بڕیاری كۆتایی دەبێت ، ئاماژەی بەوەشكرد كە "لیژنەی لێكۆڵینەوە كەمتەرخەمی تۆمەتبارەكەی سەلماندووە، دەسەڵاتی دادوەریش قسەی خۆی دەبێت."
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەڵوێستی حكومەت پەیامێكی ناردووە كە لێپرسینەوە لە خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان هەیە لە ئەگەری سەلماندنی كەمتەرخەمی كەسێك، و هیچ كەسێك پارێزراو نییە، و تاوانەكان ناچنە ژێر یاسای بەسەرچوونەوە دەسەڵاتداران، چونكە دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیە و حكومەتی پێشوو مافی ئەوەی نییە ڕۆڵی دادوەری بگێڕێت.
سەبارەت بەو شتانەی كە ئاماژەیان پێكراوە سەبارەت بە هەڵاوسانی پارەی تۆمەتبارەكان، یەعقوبی ڕوونیكردەوە كە "هەركەسێك سەلمێندرا كە پارەی هەڵئاوساوەی هەبووە بەپێی یاسا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت".