بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی ١٥ تیرۆریستی لە ئەنبار، سەڵاحەددین و نەینەوا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە، " بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتی و چالاكەكانی خۆی بۆ لەناوبردنی سەرچاوەكانی تیرۆر و سزادانیان، هەروەها بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكانی فیرقەی حەوتەم، دەیەم، پانزەهەم وفیرقەی شانزە و بیست و یەكەمی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، و بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان كە جێگیری لەو ناوچانە ، بۆسەیەكیان لە قەزای بەعاج و ناوچەكانی ڕەشاد و بوعویسە و بازگەی شەهید سەبهان جەباب دانرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی دەستگیركردنی 15 تیرۆریستی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی 4ی تیرۆر لە قەزاكانی ڕەبیعە، كەرما، قائیم، شرگات و موسڵ"، جەختیشی لەوە كردەوە كە "بەپێی پێویست دەدرێتە دەسەڵاتدارانی داواكار."