بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان وادەی بڵاوكردنەوەی ڕێنماییەكانی یاسای بودجەی ڕاگەیاند.
موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "پێشبینی دەكرێت یەكشەممەی داهاتوو یاسای بودجە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوبكرێتەوە".
موعین كازمی وتیشی: ڕێنماییەكانی یاسای بودجە لە دوای جەژنی قوربان پیرۆز دەردەچن.