كارەبا: ئێران ئامادەیی خۆی بۆ زیادكردنی دەردانی غاز دەربڕی

ناوخۆ
  • 22-06-2023, 12:12
  • +A -A

    بەغدا - INA - ئەمنە سەلامی
    ئەمڕۆ پێنج شەممە ، وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند كەزۆرترین بارەی لە مێژووی سیستمی ووزەی نیشتمانی لەعێراق تۆمار كردووە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئێران ئامادەیی خۆی دەڕبڕیوە بۆ زیادكردنی دەڕدانی غاز.
    ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتەی كارەبا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "سەردانەكەی شاندی وەزارەتی كارەبا بۆ ئێران بووە هۆی زیادبوونی وزەی غاز"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "لایەنی ئێرانی 45 ملیۆن مەتر سێجا غاز بۆ عێراق دابین دەكات ، كە بەشداری كرد لە زیادكردنی توانای وێستگەكانی كارپێكردن".
    موسا هەروەها وتیشی: لایەنی ئێرانی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ زیادكردنی ڕێژەی دەردانی غاز، ئاماژەی بەوەشكرد كە "عێراق پێویستی بە 55-60 ملیۆن مەتر سێجا غاز هەیە، بەڵام بەپێی دانوستانەكان لەگەڵ لایەنی ئێرانی، ئێستا 45 ملیۆن مەتر سێجا غاز لەبەردەستدایە".
    ناوبراو هیوای خۆی دەربڕی كە "ئەم دابینكردنی غازە بەردەوام بێت لە هاوسەنگی لەگەڵ لوتكەی بار و كارپێكردنی وێستگەكان ، ئاماژەی بەوەشكرد كە هیچ دابینكردنی غاز یان هێڵێكی گواستنەوە لە وڵاتانی دیكەوە نییە، بەڵكو تەنها هێڵەكانی پەیوەندی لەگەڵ لایەنی ئێرانی كە غاز بۆ عێراق دابین دەكات".
    جەختیشی كردەوە، "تا ئێستا دابینكردنی سیستمەكە گەیشتووەتە 25 هەزار و 280 مێگاوات"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "ئەم بارە بەرزترین بارە لە مێژووی دامەزراندنی سیستەمی وزە لە عێراقدا، بەوپێیەی هاوكار بووین بۆ هەبوونی غاز و زیادبوونی لە عێراق.